په‌یامى نێچیرڤان بارزانى له یادى ئه‌نفالى بادیناندا

هه‌ولێر-KDP.info- له یادى (35) ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادیناندا، به ڕێز و شكۆدارییه‌وه یادی شه‌هیدانى خه‌ڵكى سڤیلى بادینان و ته‌واوى قوربانییانى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه. ساڵى 1988 له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان (182) هه‌زار هاووڵاتیى بێتاوانى كوردستان به منداڵ و ئافره‌ت و پیر و گه‌نجه‌وه، بوونه قوربانیى ئه‌و تاوانه. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین.
دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به جینۆساید و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى له قه‌ڵه‌م داوه، بۆیه له كاتێكدا گیانى پاكى شه‌هیدانى ئه‌نفال به بیر ده‌هێنینه‌وه، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵى، ده‌بێ ئه‌ركى خۆى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان جێبه‌جێ بكات و له ئێش و ئازاریان كه‌م بكاته‌وه.
له‌م یاده‌دا سوپاس و پێزانینمان بۆ خه‌ڵكى جوامێر و دڵسۆزى هه‌ولێر و به‌حركه و ده‌وروبه‌ریان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وان ئه‌و ڕۆژه سه‌ختانه له كه‌مپه‌كانى جێژنیكان به هاناى ڕاگوێزراوان و لێقه‌وماوانی ئه‌نفالى بادینانه‌وه چوون و ده‌ستى یارمه‌تى و هاوكارییان بۆ درێژ كردن.
خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان، ته‌بایى و یه‌كڕیزیى ناوخۆییمان، كارى جددى و هه‌وڵدان بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى وه‌ك ئه‌نفال و ناساندنى به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستى جیهان، باشترین یادكردنه‌وه و وه‌فادارییه بۆ گیانى پاكى قوربانییانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
ده‌بێ مێژوو و ڕابردووى تاڵى گه‌لانى عێراق، وانه و په‌ند و هانده‌ر بن بۆ كارى پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و مسۆگه‌ركردنى مافى ته‌واوى پێكهاته‌كان له عێراقى نوێ‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ڕابردوو دووباره نه‌بنه‌وه و ئازادى و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌مووان پارێزراو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/8/25




