٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوڕە شەهیدێک: هاتنی سەرۆک بارزانی بۆ دەڤەرەکەمان وەکو ئەوە وایە تازە لە دایک بووبم

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش _KDP.info_ بەشداربووانی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لە قەزای بەردەڕەش دڵخۆشن بە سەردانی سەرۆک بارزانی و دەڵێن، سەرۆک بارزانی سەرجەم داواکارییەکانی ئێمەی وەرگرت وگوتی: پێویستە خزمەتی قەزای بەردەڕەش بکرێت و نابێت جیاوازی لە نێوان هیچ شارێک بکرێت لە ڕووی خزمەتکردنەوە.

مام کەمال گۆران باوکە شەهید و بەشداربووی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لە بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هاتنی سەرۆک بارزانی بووە مایەی خۆشحالی هەموو خەڵکی دەڤەرەکە و داواکاری خەڵکی بە سینگێکی فراوان وەرگرتن و ئێمەش زۆر دڵمان خۆش بووە، من لە خۆشییان هیچ داواکارییەکم لە جەنابیان نەکرد، چونکە ئەو سەردانە گرنگییەکی زۆری هەبوو، خەڵکیش زۆر گلەیی هەبوو و داواکاربوو سەرۆک بارزانی بێتە بەردەڕەش، بۆیە هاتنی سەرۆک بارزانی ئێمەی زۆر دڵخۆش کرد.

لوقمان حەلاقیش کە کوڕە شەهیدێکە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کۆبوونەوەکە زۆر گرنگ بوو، ساڵانێک بوو چاوەڕێی هاتنی سەرۆک بارزانیمان دەکرد، بەڕێزیان بەڵێنی دا داواکاری دەڤەرەکە جێبەجێ بکرێن، بۆیە خۆمان بە مەغدور دەزانی، بەڵام بەهاتنی سەرۆک بارزانی دڵمان خۆش بوو وا دەزانین تازە لە دایک بووینە ، چونکە سەرۆک بارزانی سەرجەم داواکاریەکانی ئێمەی وەرگرت و گوتی: کار لەسەر داواکانتان دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن.

ماموستا هیوا محەمەد ئەمین کەهاووڵاتییەکی دیکەی دەڤەرەکەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەرۆک بارزانی گوێی لە داواکاری سەرجەم خەڵکی بەردەڕەش گرت و گوتی: جیاوازی ناکرێت لەنێوان هیچ ناوچەیەک و ناوچەیەکی دی، پێویستە خزمەتی هەموو لایەک بکرێت. داواکاریەکانی ئیمەیش لە هەموو سێکتەرەکان بوون، بۆیە هاتنی سەرۆک بارزانی بۆ ئێمە گرنگیەکی زۆری هەبوو.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار