دیوی پشته‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی هاكان فیدان

ته‌نیا ئه‌مرۆ دوو وه‌زیری گرنگی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، یه‌كێكیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌وی دیكه وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌یە، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا ترافیكی دیپلۆماسی هه‌ولێر به‌رده‌وام له گه‌شه‌گردندا بووه.
ئه‌مرۆ هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئاڵپ ئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە هەولێر و بووە دووەم وەزیری تورکیا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا گەییشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی کوردستان به‌رێز مه‌سروور بارزانی و هاكان فیدان جه‌ختیان له گرنگی هاوكاری، هه‌ماهه‌نگی، پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌ردوولا كرده‌وه، لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەسرور بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: گفتوگۆمان لەبارەی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی ناوچەکە کرد، لەوانە پەیوەندی دوو قۆڵیی نێوان تورکیا و عێراق بەتایبەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها چۆنیێتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئەو مافە دەستوورییانەی هەرێمی کوردستان هەیەتی، بتوانین لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیش بەجۆرێک چارەسەری بکەین لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت.
پێشووتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه و له‌وێش باس له گرنگی پێكه‌وه كاركردنی هه‌دوولا كراوه‌ته‌وه، بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی چه‌ند پارت و حزبێكی سیاسی دیكه بكات، به هه‌مان شێوه وه‌زیری وزه‌ی توركیاش هاتنی بۆ هه‌ولێر له‌م كاته‌دا زۆر گرنگه، چونكه هێشتا كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ هه‌نه له‌نێوان هه‌ولێر، به‌غدا و ئه‌نقه‌ره یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ولێر ناوه‌ندێكی گرنگی ستراتیژی و دیپلۆماسییه و ئارامی هه‌ولێر بۆ ناوچه‌كه و وڵاتانی دراوسێ گرنگه، ئه‌وه بووه بینیتان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ستایشی ئه‌و ئارامیه‌ی هه‌ولێری كرد، جیا له‌وه‌ش هه‌ولێر ناوه‌ندی گرنگی بازرگانی و ئابووری ناوچه‌كه‌یه، سه‌ردانی هه‌ردوو وه‌زیر له‌م كاته‌دا گرنگه هاكان فیدان له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا به‌ڕوونی باسی له‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه دۆستانه‌یەی كوردستان و توركیا كردووه‌ته‌وه، ئێستا ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی گرنگمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌یه له‌باره‌ی پرسی بودجه و پرسی یاسای نه‌وت و گاز، لای هه‌مووتان ڕوونه دوای بڕیاری دادگای پاریس قه‌یرانێك له بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی کوردستان دروست بووه و عێراق داوای قه‌ربوو له توركیا ده‌كات توركیاش قسه‌ی خۆی له‌و باره‌یەوه هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م پرسانه له‌سه‌ر مێزی گفتووگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موولایه‌ن له‌پێناوی تیپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان هه‌وڵبده‌ن، توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه و شاده‌ماری هاتوچۆی په‌یوه‌ندی بازرگانی كوردستان و جیهانه بۆیه توركیا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر زۆر خاڵی هاوبه‌ش ڕێك بكه‌ون بۆ تیپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، دواجار هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانێت هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور مافی خۆی جێبەجێ دەکات، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نیه‌ت پاكی شاندی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردووه چه له‌ڕووی ته‌كنیكی و له ڕووی ئیداری و سیاسی ئه‌وه‌ی پێویست بووه له‌سه‌ریان بۆ لایه‌نه‌كانی عێراق و حكوومه‌تی عێراقیان ڕوون كردووه‌ته‌وه، بۆیه هیچ پێویست به پاساو ناكات بۆ ئه‌وه‌ی یاسای بودجه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
له‌باره‌ی گرنگی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: نابێت كوردستان ببێتە شوێنێک بۆ ناسەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئەوەی بتوانین ڕووبەڕووی هەر جۆرە تیرۆرێک و ناخۆشییەک ببینەوە کە لە ناوچەکەدا هەیە، ئومێدمان زۆره توركیا به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بكات، ئێستا سه‌دان كۆمپانیای بیانی له شاره‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌ولێر كارده‌كه‌ن. ئامانجی هه‌ولێر فراوانتركردنی وه‌به‌رهێنان و هێنانی كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهانه بۆ ئاوه‌دانی زیاتر، ئێستا بۆ هه‌موو جیهان ده‌ركه‌وتووه سیاسه‌تی هه‌ولێر به ئاراسته‌ی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه، بۆ توركیاش كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ كوردستان ئه‌م ئارامییه زۆر گرنگه بۆیه دیداری هه‌ردوو وه‌زیر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
ڕایشیگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه ڕه‌نگه دوا سه‌ردان نه‌بێت، ڕه‌نگه ڕێگا خۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیك وه‌ك له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا خرایه ڕوو سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش بكات ئه‌مه ده‌رخه‌ری قه‌باره و به‌هێزی دیپلۆماسی هه‌ولێره له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان، تورکیاش یەکێکە لە هاوبەشە بازرگانییە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و نەوتی هەرێمی کوردستانیش لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی ئەو وڵاتەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان كراوه.
ئومێد خۆشناو له‌باره‌ی ئاستی فه‌رمیی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: پێشووتر له ئاستی باڵا سه‌رۆك وه‌زیرانی کوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم له بۆنه‌كاندا سه‌ردانی توركیایان كردووه و له‌ڕووی پرۆتۆكۆل و ئاستی پێشوازییه‌وه زۆر به گه‌وره‌یی پێشوازی له شاندی كوردستان كراوه و له‌شێوه‌ی پێشوازییه‌كان دیار بووه ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای توركیا به‌رزكراوه‌ته‌وه، كاتی خۆشی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی گرنگی هه‌بوو له داڕشتنه‌وه‌ی پلانی ئاشتی له توركیا و له‌و پێناوه‌شدا سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵی زۆر گه‌وره‌ی دا، ئێستاش كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان بووه بۆ توركیا گرنگه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردستان نه‌برێت.
هه‌رله‌م باره‌یەوه ئاری نانه‌كه‌لی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ولێر ئێستا ناوه‌ندی بڕیاری گرنگه له ناوچه‌كه، هه‌موو جارێك سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ده‌بێت شه‌راكه‌ت، ته‌وازن و ته‌وافوق له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت و لایه‌نه‌كان بگه‌رێنه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ و ده‌ستوور په‌راوێز نه‌خرێت، چه‌ندین جار ئاماده‌یی نیشان داوه بۆ گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌ولێر و له هه‌ولێریشه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ته‌كمیله‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق درا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین لێره و له‌وێ ئاسته‌نگ و گرفت له‌به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا دروست ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك لایه‌نه ناوخۆییه‌كان به‌ڵكو وڵاتانی دراوسێش هه‌ستیان پێكردووه به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له عه‌قلیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق هێشتان پێیان وایه ده‌بێت به ویستی ئه‌وان بڕیار بدرێت بۆیه هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه و وەزیری وزه‌ی توركیا له‌م كاته‌دا بۆ هه‌ولێر گرنگه له‌به‌ر سێ خاڵ، یه‌كه‌م: هه‌ولێر ئاماده‌یی ته‌واوی نیشان داوه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌و خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ عێراقدا، به‌تایبه‌ت له پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و پابه‌ندبوون به‌ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه، كه‌چی لایه‌نه عێراقییه‌كان لێره و له‌وێ ئاسته‌نگ دروست ده‌كه‌ن، بۆیه توركیاش وه‌ك به‌شێك له‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه كه خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ جیهان خۆی به به‌شێك له گرفته‌كان نیشان ده‌دات، له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت قسه‌ی باش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
گوتیشی: خاڵی دووه‌م هه‌ولێر ناوه‌ندی گرنگی دیپلۆماسی ناوچه‌كه‌یه، ئیداره‌ی كوردستان به‌هیچ ئایدۆلۆژییه‌كی توندڕه‌و و حزبی بارگاوی نه‌بووه، بۆیه ئارامی كوردستان له ناوچه‌كه زۆر گرنگه و كوردستان هاوسه‌نگی پاراستووه له ململانێی هێزه ناكۆكه‌كان له ناوچه‌كه، توركیاش وڵاتێكی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ڕوونی باسی گرنگی پێگه‌ی هه‌ولێری كرد، ئه‌مه حه‌قیقه‌تی سیاسییه‌تی هه‌ولێره ده‌رحه‌ق به ناوچه‌كه و گوتی: "پارێزگای هەولێر، تەنانەت لەکاتی ئەوەی بارودۆخی عێراق ناهەموار بووە، هەمیشە پارێزگایەکی ئارام و سەقامگیر" بووە و دەڵێت: "ئەم سەقامگیرییە و بەرەوپێشچوونی ئابوورییەکەی بە گرنگ دەزانین، بۆیە ئامادەین هەموو هاوکارییەک پێشکەش بکەین، بۆ ئەوەی ئەم سەقامگیرییە بەردەوام بێت، بەتایبەت لە بابەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر". ئه‌م قسانه گرنگن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیداره‌ی كوردستان له ئاست وڵاتانی ناوچه‌كه .
گوتیشی: خالی سێیه‌م بابه‌تی بازرگانییه، ئێستا كوردستان ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی ناوچه‌كه‌یه و هه‌نارده‌ی كاڵای توركیا له‌ڕێگای كوردستانه‌وه بۆ هه‌موو عێراق گرنگی خۆی هه‌یه و توركیا ئه‌مه به باشترین هه‌نگاو ده‌زانێت بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییان هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه ده‌توانێت له‌ڕێگای توركیاوه ئابووری خۆی به‌جیهان ببه‌ستێته‌وه.




