نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وه

به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/8/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا که به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان، په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به گرنگى و بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه و ئاماده‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركیاى كرد بۆ پشتگیرى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تایبه‌تى له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى توركیا له‌بیر ناكات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه توركیا گرنگییه‌كى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌غدا و هه‌ولێر گرنگییه‌كى تایبه‌تیان بۆ توركیا هه‌یه. به‌ڕێزیان ستایشى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بازرانى كرد له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به بایه‌خه‌وه باس له پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركییه‌وه كرا و له‌مباره‌یه‌وه بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.




