پارتی لە پارێزگای سەلاحەددین ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ هەڵبژاردن

بەرپرسێکی پارتی لە پارێزگای سەلاحەددین ئاشکرایکرد، پارتی لەگەڵ هاوپەیمانی حەسم بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکات، گوتیشی: لەدوێنێوە دەستمان بە ئامادەکاری کردووە.
بەختیار هیجران، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە دوێنێوە بۆ هەڵبژادنی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەددین دەستمان بە ئامادەکاری کردووە و لەگەڵ لیستی "حەسم وەتەنی" بە کاندیدێک بەشداری هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەددین دەکەین، کاندیدی ئێمە وەک پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەددین "تارا جەلال"ە بە ڕێزبەندی 12.
بەختیار هیجران ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: لیستی حەسم وەتەنی لە ژمارەیەک هێز و لایەنی عێراقی پێکهاتووە و پارتیش تێیدا بەشدارە، هەموو هەولێک بۆ سەرخستنی کاندیدی خۆمان دەدەین.
قائید میرۆ




