٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: حکوومەت ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی قەزای کفری دابوو جێبەجێی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند: ئەو بەڵێنانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆپیشاندەرانی قەزای کفری دابوو لە بواری ڕێگاوبان چووەتە بواری جێبەجێکردن.

مەریوان ملا حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەو بەڵێنانەی حکوومەت لەکاتی خۆپیشاندانی خەڵکی قەزای کفری بە خەڵکی قەزاکەی دابوو لە بواری ڕێگاوان جێبەجێ دەکرێن، بەشێکی دەست پێ کراوە، ئەوەی ماویشە لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت، حکوومەت بەڵێنەکانی خۆی دەباتە سەر.
مەریوان مەلا حەسەن گوتیشی: لە قۆناغی یەکەم چاکردن و قیڕتاو کردنی ڕێگای دێلێژە دەست پێکراوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دروستکردنی بەشی دووەمی ڕێگاکە جێبەجێ دەکرێت، هەر بەڵێنێکیش بە مانگرتوانی کفری درابێت لەبواری ڕێگاوبان ئەوە حکوومەت پێوەی پابەندە  جێبەجێی دەکات.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار