٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: ناوی 14هەزار کەمئەندامی نوێ تۆمارکراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info_ بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: ناوی زیاتر لە 14هەزار کەمئەندامی نوێ نوسراوە و هەرکاتێک ڕێکارەکان تەواوبن لیستی ناوەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت ڕەزامەندی لەسەر بدرێت، دواتریش ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت بۆ خەرجکردنی هاوکارییەکانییان، شایانی باسە ئێستا لە هەرێمی کوردستان 79 هەزار کەم ئەندام هاوکاری وەردەگرن.

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زەکیە سەید ساڵح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ناوی کەمئەندامانی نوێمان نووسیوە و تەنیا ماوە لیژنەی تەندروستی بیانبینێت، بەشێکی زۆریان بینیوە و بەشێکی کەم ماون، هەرکاتێک تەواوبێت لیستی ناوەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین ڕەزامەندی لەسەر بدرێت دواتریش ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت .

زەکیە سەید ساڵح گوتیشی: ئەوانەی تا ئێستا ناویان نووسراوە زیاتر لە 14هەزار کەس دەبێت،  ئەوانەی هاوکاریش وەردەگرن لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 79هەزار کەمئەندامن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار