پڕۆژەیەکی ستراتیژی کشتوکاڵی لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت

بڕیارە کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی لە هەولێر دروست بکرێت، بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێ: لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە لە پڕۆژەکە پێکهاتووە.
هەڵکەوت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی و دارستان و باغداری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی لە هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر پێشکەش کراوە و لە کۆبوونەوەی وەزارەتیش بڕیار دراوە لیژنەیەک پێک بێت بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژەکە.
هەڵکەوت عەبدولڕەحان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پڕۆژەی دروستکردنی کۆمەلگای کشتوکاڵی پڕۆژەیەکی گەورەو ستراتیژیە بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە و میوە هەتا کارگەشی تێدایە، لەسەر ڕووبەرێکی زۆر فراوانیش دروست دەکرێت، بە تەواوبوونی کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دەبێت، بەڵام لە قۆناغی سەرەتادایە جارێ دیارنییە چ گۆڕانکاریەکی تێدا دەکرێت.
قائید میرۆ




