سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى ئه‌مه‌ریكا كرد

هه‌ولێر-KDP.info- پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/8/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك سترۆ كونسولى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له ئه‌ركه‌كه‌یدا، داكۆكى له پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نیوانیان كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.




