سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ئاسایش كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/8/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز تۆم توگێندهات وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ئاسایش و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و كونسولى گشتییان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و مه‌ترسییه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى نایاسایى بۆ به‌ریتانیا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆچى نایاسایى و تاوانى ڕێكخراو كرده‌وه و هاوڕا بوون كه بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ناوچه‌كه، هاریكاریى هاوبه‌شى ناوچه‌یى پێویسته و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌نگاوى پێویست بگیرێنه به‌ر. هه‌رله‌مباره‌یه‌وه باس له یاداشتێكى لێكگه‌یشتن كرا كه له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ریتانیادا واژۆ ده‌كرێت.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێویستیى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و یه‌كڕیزیى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه و شه‌رعیه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌وه دێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.




