٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی چی لە ئەکادیمیەکان داوا کرد؟

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ، پەروەردە و ئەکادیمییەکانی دەڤەری بادینان کۆبوویەوە، مامۆستایەکی زانکۆ گوتی: سەرۆک بارزانی لە باسی پەیوەندییەکانی حکوومەتی کوردستان و حکوومەتی عیراقدا گوتی: دەبوایە لەسەر بنەمای دەستوور ڕێککەوتبان و بنەماکانی شەراکەت و تەوازن و تەوافقیان لەبەرچاو گرتبا.

د.هەوار نێروەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: سەرۆک بارزانی زۆر باسی کۆچی گەنجانی کرد و داوای لە مامۆستایانی زانکۆ کرد ئەو ڕاپۆرتەی باسی هۆکاری کۆچی گەنجانی تێدایە ڕادەستی بکەن.

نێروەیی ئاماژەیشدا: سەرۆک بارزانی باسی یەکڕیزی و یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان و باسی ناوچە کوردستانییەکانی کەوتوونەتە جێگا ناکۆی لەسەرەکان و شەڕی نیوان پەکەکە و تورکیای کرد، سەرۆک بارزانی ئاماژەیدا، ناکرێت خەڵگی ئەم ناوچەیە ببنە قوربانی شەڕ، دەبێت خزمەتگوزارییەکان بگەنە ناوچەکە.


بەپێیی قسەکانی نێروەیی، سەرۆک بارزانی گوتوویەتی: دەبێت ئەکادیمییەکان هاوکاری حکوومەت بکەن بۆ ئەوەی بە شێوازی ئەکادیمیی و زانستی خزمەتی خەڵک و وڵاتی خۆمان بکەین.

کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار