٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى هیندستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/8/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مادان گۆپال كونسولى گشتیى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، وێڕاى به‌خێرهێنان، پشتگیریى خۆیان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هیندستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هیندستان وڵاتێكه‌، عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌توانن له‌ زۆر بواردا سوود له‌ شاره‌زایى و پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى وه‌ربگرن، بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌رێمى كوردستان بایه‌خ و گرنگى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هیندستان بدات. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به‌ گرنگیى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هیندستان كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى نوێى هیندستان، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌ركاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و جه‌ختى له‌ كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار