گوهدار عەلی: ئێستا زیاتر حەوت جۆری حوکمڕانی لە شنگال هەن
جارێکی تر جینین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێبەر ئەحمەد نوێنەری هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی نوێنەری حکوومەتی عێراق بۆ ڕێککەوتنی شنگال کۆبوونەوە، شارەزایەکی سیاسی و سەربازیش دەڵێت: جارێکی تر هەڵدانەوەی ئەم مەلەفە گرنگییەکی گەورەی هەیە بۆ خەڵکی شنگال.
گوهدار عەلی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: هیچ چارەیەکی دیکە نییە، دەبێت ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت، چونکە ناکرێت لە شارێکی وێرانکەردا زیاتر لە ٧ جۆری حوکمڕانی و زیاتر لە ١٠ هێز هەبن.
ئەم شارەزا سیاسییە و سەربازییە ئاماژەیدا: ئێستا دۆخی ئێزدییان لە کەمپەکاندا خراپە و شارەکانیان تەواو کاولبوونە و دەبێت ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت چونکە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی پێشوازی لەم ڕێککەوتنە کراوە چونکە دەیزانن ئەم ڕێککەوتنە لە بەرژوەندی ئێزدیان دایە.
گوهدار عەلی، ڕوونیشکردەوە، هەموو بەند و بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە لە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال دایە و خواستی خەڵکیشە چونکە لەگەڵ جیبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە گەڕانەوەی خەڵک دەست پێ دەکات.
کاروان باعەدری




