٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ دھۆک ئومێدی زیاتر کردووە

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆک بارزانی لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چاوی بە ھەموو چین و توێژەکانی ئەو سنوورە کەوت و ئامادەبووانی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانیش دەڵێن: ھەموو داواکاری و ڕەخنە و پێشنیارەکانی ھاووڵاتییان وەر گیراون و سەردانەکە جێی ئومێدە.

شەریف فەتاح، یەکێک بوو لە ئامادەبووانی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە دھۆک ھەموو چین و توێژەکانی نێو کۆمەڵگە لەبەردەم سەرۆک بارزانی ئامادەبوون و بە ئازادی داواکاری و ڕەخنە و پێشنیاری خۆیان گەیاندە سەرۆک بارزانی. ڕۆنکردنەوەکانی سەرۆک بارزانی لەسەر ڕەوشی ناوخۆ، ناوچەکە و نێودەوڵەتی ئومێدبەخش بوون، سەرۆک بارزانی زۆرترین کاتی بۆ ھاووڵاتییان دابین کرد تا لە نزیکەوە گوێ لە داواکاری و سکاڵای ئەوان بگرێت، ھەموو داواکاریی و سکاڵای ئامادەبووانی دیدارەکەی سەرۆک بارزانی بە سینگێکی فراوان وەر گیران، سەردانەکە بەشێوەیەکی گشتی ئومێدی لای ھاووڵاتییان دروست کردووە.

عەلی گەودا، کادیری پێشکەوتووی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ھاتنی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگای دھۆک لەو کاتەدا گرنگە، ئەویش بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی ھاووڵاتییان بێت، چونکە لە سەردانەکەیدا سەرۆک بارزانی گوێی لەھەموو ڕەخنە و پێشنیار و داواکاریەکی ھاووڵاتییان گرت، دواتر ڕاستەوخۆ وەڵامی ھەموو پرسیارێکی خەڵکەکەی دایەوە، بەتایبەتی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ شاری زاخۆ ئێمەی دانیشتوانی زاخۆی دڵخۆشکرد.

عەلی گەودا دەشڵێت: خۆم ئامادەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی بووم لەگەڵ چین و توێژەکانی زاخۆ، بەو سەردانەی سەرۆک ھێزێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی دیکەی دایە خەڵکی ئەو سنوورە، ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێگەی دەستخۆشی و ئومێدە بۆ خەڵک، دڵنیام ھێشتا دەستی ئاوەدانی بۆ زاخۆ زیاتر دەبێت، بەتایبەتی دوای سەردانەکەی سەرۆک بارزانی پێداچوونەوەیەک بۆ ڕەوشی زاخۆ دەبێت و چەندین پڕۆژەی دیکە جێبەجێ دەکرێن.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار