٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەدهۆک ژمارەیەک پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی دهۆک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ژمارەیەک پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەکرێن، دوای تەواوبوونیان کاریگەرییان لەسەر کەرتی هاتوچۆ دەبێت.

ئەندازیار شێرزاد قادر، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند : ژمارەیەک پڕۆژی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێن لەوانە، ڕێگای (ڕۆڤیا _ بەردەڕەش _ چەمە) بەدرێژایی 35 کیلۆمەتر جێبەجێ دەکرێت، هەروەها ڕێگای

(قەندیل _ ئاکرێ) پڕۆژەیەکی دیکەی ڕێگاوبانە، ڕێگای (کۆرا _ ناحیەی مانگێشک)یش بەدرێژایی 20 کیلۆمەتر نوژەن دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی دهۆک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی 160ملیار دیناری بۆ پڕۆژەکانی ڕێگاوبان تەرخان کردووە، ئەمساڵ 17 ملیار خەرج دەکرێت.

ئەندازیار شێرزاد قادر گوتی: جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی ڕێگاوبان کاریگەری لەسەر کەرتی هاتوچۆ دەبێت، لەوانەش کەم کردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، ساڵانی ڕابردووش بەهۆی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی ڕێگاوبان کەرتی ێگاوبان لەسنووری پارێزگای دهۆک پێشڤەچوونی باشی بەخۆیەوە دیت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار