٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولخالق باپیری: هاوکاری هێزی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: هاوکاری و پشتگیری  هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لە هەموو ڕوویەکەوە بەردەوامە و یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵیان هەیە بۆ بەردەوامی هاوکاریەکان تاوەکو ساڵی 2026.

عەبدولخالق باپیری ، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هاوکاری و پشتگیری کردنی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لەڕووی هاوکاری لۆجستی و ماددیش بەردەوامە و نەوەستاوە، بۆیە لە هەموو روویەکەوە هاوپەیمانان هاوکاری هێزی پێشمەرگە دەکەن.

عەبدولخالق باپیری گوتیشی: یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ هاوپەیمانان تاوەکو ساڵی 2026  ئیمزا کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری هێزی پێشمەرگە بکەن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار