٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: داواتان لێ دەکەم ئەوەی لە دڵتانە بە ڕاشکاوی بۆم باس بکەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- سەرۆک بارزانی لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشەران و هەڵگرانی میدالیای بارزانی و پەککەوتوانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیی سنووری دەڤەری بادینان کۆ بووەوە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی دیدار و ئاگاداربوون لە ڕەوشی ژیانیان و پێشنیار و تێبینییەکانیان لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشەران و هەڵگرانی میدالیای بارزانی و بریندار و پەککەوتوانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیی سنووری دەڤەری بادینان کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی گوتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ.

سەرۆک بارزانی ئاماژەیشی بەو کۆسپ و هەڕەشە و تەحەدییاتانە کرد کە لە بەردەم خەڵکی کوردستاندا هەن و جەختی لە بایەخی پابەندبوون بە هۆشیاریی نەتەوەیی و ئاگادارکردنەوەی گەنجەکان و گەڕانەوە بۆ پڕەنسیپەکان و نیشتمانپەروەری کردەوە.

سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ قوربانیدان و ماندووبوونی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و تێکۆشەران هەبوو و ڕایگەیاند: ''ئێوە لەپێناو کەرامەتی گەلەکەتان خوێنتان داوە و ماندوو بوونە و زەحمەتتان کێشاوە و هەرچی بۆتان بکرێت هەر کەمە. من هاتووم گوێ لە گلەیی و گازندە و ئێش و ئازارەکانتان بگرم و داواتان لێ دەکەم ئەوەی لە دڵتانە بە ڕاشکاوی بۆم باس بکەن.''

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و بەرفراوان ئەنجام درا و ئامادەبوان پرسیار و داواکاری و تێبینییەکانیان بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار