لهسهر فهرمانی سهرۆك بارزانی، دانهوهی قهرزی هاوسهرگیری و خانووبهره ڕاگیرا

ههولێر-KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە هاووڵاتییان، ڕابگیرێت.
لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە هاووڵاتییان.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی پارێزگای دهۆک کۆ بووەوە، ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی ئەو پارێزگایە بوو.




