تاھیر جاف: ھەفتەنامەی کوردیش گلۆب دووشەممان بەزمانی ئینگلیزی دەردەكهینهوه

ھەولێر-KDP.info- ھەفتەنامەی کوردیش گلۆب ماوەیەک لەکارەکانی وەستا بەھۆکاری ھونەری، بەڵام سەرنووسەرەکەی دەڵێت، لەمەودوا ھەفتانە ھەفتەنامەیەک دەردەکەین و گشت زانیاری و ھەواڵی سیاسیی و کۆمەڵایەتی ھەفتەکە بڵاودەکەینەوە بەزمانی ئینگلیزی.
لەبارەی دەستبەکاربوونەوەی ھەفتەنامەی کوردیش گلۆب، تاھیر جاف، سەرنووسەری ھەفتەنامەی کوردیش گلۆب "Kurdish globe" بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کوردیش گلۆب نزیکەی ٢٠ ساڵە کاردەکات و زیاتر لە ٥٠٠ جار ھەفتەنامەکەی دەرچووە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی بەھۆکاری ھونەری لەکاری ھەفتانەی وەستابوو، لە ئێستادا جارێکیتر دەست بەکاردەبینەوە".
کوردیش گلۆب ھەفتەنامەیەکی ھەفتانەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیە، سەر بە بهشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ھەموو ڕۆژانی دووشەممەیەک بەزمانی ئینگلیزی دەردەچێت، ئامانج لەم ڕۆژنامەیە وێنەی کۆمەڵگەی کوردیە کە بەدۆستەکان و نادۆستەکانی کورد نیشان بدرێت لە ھەموو جیھان.
سەرنووسەری ھەفتەنامەی کوردیش گلۆب گوتیشی: "ھەفتانە کەمتر لە ھەزار دانە ھەفتەنامە دەردەکەین بۆ سەرەتای کار بەڵام دواتر زیاتری دەکەین".
فایزە کۆیی




