٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی گەیشتە زاخۆ

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- سەرۆك بارزانی گەیشتە زاخۆ و بڕیارە لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەكانی ئەو شارە و دەوروبەری كۆببێتەوە، گوێ لە ڕاوبۆچوون، داواكاری، سەرنج و گلەییەكانیان بگرێت، ئەوەیش لە چوارچێوەی سەردانەكەی ئەو چەند ڕۆژەی بۆ سنوورەكەیە.

ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی گەیشتە زاخۆ و بڕیارە لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەكانی ئەو شارە و دەوروبەری كۆببێتەوە، گوێ لە ڕاوبۆچوون، دواكاری، سەرنج و گلەییەكانیان بگرێت.

سەردانەكەی سەرۆك بارزانی لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەیە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژە بۆ سنوورەكە دەستی پێ‌ كردووە، ڕۆژی هەینی سەردانی ئاكرێی كرد، دوێنێش سەردانی ئامێدی كرد.

دوێنێ‌ سەرۆك بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ سنووری پارێزگای دهۆك، لەگەڵ بەرپرسانی لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە، هەروەها لە نزیكەوە لەگەڵ كادر و ئەندامانی پارتی و چین و توێژەكانی ئەو دەڤەرە كۆ بووەوە، سەرۆك بارزانی دەیەوێت لە نزیكەوە گوێ لە گرفت و داواكارییەكانی خەڵكی ناوچەكەش بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار