پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

بۆ كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ند و مه‌قامبێژى ناسراوى كوردستان خوالێخۆشبوو شوكر خه‌یات، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات.
هونه‌رمه‌ند شوكر خه‌یات به ده‌نگ و هونه‌ر و شاره‌زایى و به‌هره‌ى له مه‌قامدا، خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش به هونه‌رى كوردى كردووه و ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رهه‌مى جوان و ئه‌رشیفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مه‌قام و گۆرانى له دواى خۆى جێهێشت. گیانى شاد و یادى به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/8




