نێچیرڤان بارزانى: هه‌وخه‌مى خانه‌واده‌ی (باپتایز کاوشۆت) و سه‌رۆك ماكرۆن و گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسام

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى (باپتایز کاوشۆت) و سه‌رۆك ماكرۆن و گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا ده‌كات".
دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى (باپتایز کاوشۆت) ده‌كه‌م كه له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا له ئه‌ركدا بوو و به داخه‌وه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانى له‌ده‌ستدا.
له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هه‌وخه‌مى خانه‌واده‌كه‌یان و سه‌رۆك ماكرۆن و گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسام. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ هاوكاره‌كه‌ى ده‌خوازم كه له هه‌مان ڕووداودا بریندار بووه.
گه‌لى كوردستان به ڕێز و پێزانینه‌وه له پشتگیرى و هاوكاریى هێزه سه‌ربازییه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا ده‌ڕوانێت كه بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى تیرۆر، پشتگیرى و یارمه‌تى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و تا ئێستاش له ئه‌ركدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/8/19




