مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند شوکر خەیات دەکات

ههولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند شوکر خەیات دەکات و دەڵێت، "هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو".
ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئابی 2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە شوکر خەیات کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە شوکر خەیات-م بیست. خوالێخۆشبوو شوکر خەیات، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




