٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ شاری ئەبوزەبی، لە گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.‌

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا.

جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش  تاوتوێ کران.

هەواڵی پەیوەندیدار