٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود ئێزدی: پێویستە خاکی شنگال بۆ شنگالییەکان بێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یاریدەدەری یەکەمی بەرپرسی ڕیکخستنی پارتی لە مووسل (مەحموود ئێزدی) لە چاوپیکەوتنێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا دەڵێت: پێش دوو ساڵ ڕیککەوتنێک لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیراق ئیمزا کرابوو بۆ ئاساییکردنەوەنەی دۆخی شنگال، دەبێت ئەو ڕیککەوتنەی شنگال جێبەجێبکرێت.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: بۆچی ڕێککەوتنی شنگالی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیراق  جێبەجێ ناکرێت؟

مەحموود ئێزدی: پێش دوو ساڵ ڕیککەوتنێک لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیراق لە سەردەمی کابینەکەی موستەفا کازمیدا بۆ ئاساییکردنەوەنەی دۆخی شنگال ئیمزا کرابوو، دەبێت ئەو ڕیککەوتنەی شنگال جێبەجێ بکرێت، حکوومەتی عیراق پابەندە بە جێبەجێکردنی، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچی لەسەر خۆی نەهێشتووە و سوورە لەسەر جێبەجێکردنی.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی:  ئەگەر ئەو ڕیککەوتنە جێبەجێ نەکرا چی دەبێت؟

مەحموود ئێزدی: تا ئەم ڕیککەوتنە جێبەجێ نەکریت دۆخی ئێزدییان خراپتر دەبێت، ئێزدییەکان ناتوانن بگەڕێنەوە شارەکەیان و سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ژیانی ئێزدییان دروست دەکات.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: ئایا هیچ بڕگەیەکی ئەم ڕیککەوتنە نەکەوتووەتە واری جێبەجیکردنەوە؟

مەحموود ئێزدی: تاوەکوو ئێستا هیچ قۆناغێکی ئەم ڕیککەوتنە جێبەجی نەکراوە کە دانانی زیاتر لە ٢ هەزار پۆلیس و دانانی قائمقامێک بۆ شارەک و حکوومەتێكی شەرعی و گرەنتی ئەمنی بۆ شارەکەیە بەڵام بەداخەوە ئەمانە هەموویان ماون.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: بۆچی ئەم هێزانەی ئێستا لە شنگالن دژی ئەم ڕێککەوتنەن؟

مەحموود ئێزدی: ئەم هێزانە مەترسین بۆ سەر ئایندەی شنگال و دەبێت ئەم هێزانە شنگال بەجێبێڵن و شنگال بۆ شنگالیەکان بێت، بۆ ئەوەی خەڵکەکە بگەڕێنەوە شارەکانیان، پارتی بەردەوامە لە دانووستاندنەکان و شاندی پارتیش لەگەڵ حکوومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە دانوستاندن دایە لەسەر پرسی شنگال، دەبێت ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە تاوەکو خەڵک بە گرەنتی و ژیانی ئارام لە شنگال بمێنێتەوە چونکە هەبوونی ئەو هێزانە خزمەت بە خەڵکی شنگال ناکات، شنگالییەکانیش ناتوانن چیتر لە ئێش و ئازاری زیاتر دابن.

کــــاروان بـــاعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار