پارتی نەتەوەیی کوردستان بۆ پارتی..هەمیشە لە کۆڕی خەباتدا پێشکەوتوو بن

هەولێر -KDP.info- پارتی نەتەوەیی کوردستان، بە بۆنەی ٧٧ ساڵەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی کردووە و، دەڵێن پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان ئاڕاستە دەکەین و هیوادارین هەمیشە لە کۆڕی خەباتدا لە گەشەکردن و پێشکەوتندا بن.
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خوای گەورە
بەڕێز/ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان/ تێکۆشەر
بابەت/ پیرۆزبایی
سڵاوی کار و خەبات
بەناوی سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی نەتەوەیی کوردستان، پیرۆزبایی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان (پارتی دیموکراتی کوردستان) ئاڕاستە دەکەین و هیوادارین هەمیشە لە کۆڕی خەباتدا لە گەشەکردن و پێشکەوتندا بن.
ئەم یادانە لە قۆناغێکی زۆر ناسک و هەستیاردا دەکرێنەوە کە ناوماڵی کورد لەوپەڕی پەرتەوازەییدایە و دوژمنانیش بەشێوەیەکی یەکگرتووانە خەریکی تێکدانی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانن، بۆیە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و نەتەوەیی کەوتووەتە ئەستۆی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە هەرچی زووە یەکڕیزی و تەبایی نێوماڵی کورد رێکبخەن و بە هەماهەنگی و رۆحیەتێکی کوردستانییەوە رووبەڕووی پێشهاتەکان ببنەوە.
هەر لەم بۆنەیەدا دەخوازین پەیوەندی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەرو قۆناغێکی تازەی یەکڕیزی هەنگاو بنێت بە گشتی و پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی نەتەوەیی کوردستان گەشەی پێبدرێت.
جارێکی تر پیرۆزبێت و سەرکەوتوو بن
لەگەڵ رێزدا
مەکتەبی سیاسی
پارتی نەتەوەیی کوردستان
16ی8ی2023




