سەنتەری پشکنینی ئۆتۆمبێل لە شەقڵاوە کرایەوە

ههولێر-KDP.info- فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی 17 ى ئابی2023، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ڕێوڕەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەشی هاتووچۆی شەقڵاوە، سەنتەری پشکنینی ئۆتۆمبێلی لە شەقڵاوە کردەوە.
لە گوتەیەکدا، پارێزگاری هەولێر باسی لە گرنگیی ئەو کارە کرد و دووپاتی کردەوە "لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههریمی كوردستان، به سهرۆكایهتیی مهسرور بارزانی، کاری زۆری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە بواره جیاوازەکاندا کردووە، بە تایبەت ئەو بوارانەی پەیوەندییان بە بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی هاووڵاتییانەوە هەیە، بواری هاتوچۆش لە گرنگترین ئەو کارانە بووە؛ سەرجەم ئەوانەش بوونهته هۆی زیاتر بووژانەوە و بەهێزکردنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان."
پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە "ئەم پرۆژەیە سوودێکی زۆری هەیە بۆ شەقڵاوە و دەوروبەری، هەروەها بارقورسیی پشکنینی ئۆتۆمبێل لەسەر هەولێر کەم دەکاتەوە؛ بۆ ئەم مەبەستە پرۆژەکە نزیکەی دوو ملیار و نیوی بۆ تەرخان کراوە."
پشکنینی ئۆتۆمبێل، تایبەتە بە تاقیکردنەوەی مەرجەکانی توندوتۆڵیی ئۆتۆمۆبیل کە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان ساڵانە دەبێ نوێ بکرێتەوە.




