٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە، بە بۆنەی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی خۆیان، هیواخوازیشن هەر چوارپارچەی کوردستان شادبن بە مافەڕەواکانی خۆیان.

دەقی پەیامەکە:

بۆ بەرێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیمکراتی کوردستان سڵاوێکی گەرم، بە بۆنەی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. لە هەمانکاتدا هیوادارین خەڵکی چەوساوە و ستەملێکراوی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئازادی و بە مافی رەوای دیاری کردنی چارنووسی خۆی شاد بێت.

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە (رێکخراوی کوردستانی حیزبی کمونیستی ئێران)

 

 ١٦/٠٨/٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار