کوردانی ئێزدی: بەهێزبوونی پارتی واتە بەهێزبوونی پێکهاتەکانە
__2023_08_16_h19m16s58__HK.jpg)
کوردانی ئێزدیی دەلێن، تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستانە پشتیوانی ئێزدی و پیکهاتەکان دەکات و پارتی و ڕیبازی بارزانی یە، دەتوانێت پشتیوانمان بێت و لە درێژایی مێژوو ئەو کارە کردووە.
سەعید جردۆ، سەرۆکی دەستەیی باڵایی بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی گوتی:'' لە یادی ٧٧ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دا داوا لە سەر جەم لایەنەکان دەکەین یەکرێز و یەکگرتوو بن، و هەمیشەش پارتی دەستی تەبایی بۆ هەمووان درێژکردووە و پشتیوانی تەواوی خەڵکی کوردستان بووە.
جردۆ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:'' پارتی بە درێژایی مێژویی پشتیوانی بۆ تەواویی پێکهاتەکان کردووە و بە تایبەت ئێزدییان و هەمیشە سەرۆک بارزانی کوردانی ئێزدی بە کوردانی ڕەسەن ناساندووە و ئێزدییەکانیش هەمیشە لە ڕیزی ئەم پارتەوە توانیویانە دەستکەوتەکانی خۆیان بپارێزن.
هاوکات. خەلات ئەلیاس، ڕۆشنبیر و کەسایەتی کۆمەڵایەتی دەڵێ، دامەزراندنی پارتی پێویستەکی زورورەت بوو بۆ گەلی کوردستان ئەو کات گەلی کورد لە بێ ئۆمییدیەکی گەورە دابوو و بەڵام گەلی کورد بە هەبوونی پارتی توانی قۆناغی گەورە بەرەو پێشەوە بروات.
وەک خەلات باعەدری دەڵێ، هەرکات پارتی بەهێزبووە هەبوونی کوردان زیاتر بەهێزتربووە چونکە پارتی هەڵقوڵاوی ئێش و ئازاری خەڵکە، و قوڵایەکی گەورەی لە نێو هەرچوار پارچەیی کوردستان دا هەیە.
کــــاروان بــــاعەدری




