٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگەکانی ئەیلول وگولان: دەستکەوتەکانی کورد لەسەر دەستی پارتی بەدەست هاتوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_ KDP.info_ پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گولان  شانازی دەکەن لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان خەباتیان کردووە و بەشدارییان لە شۆڕشەکاندا کردووە و دەڵێن: ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون لە سەردەستی پارتی بووە.

سەدیق گۆران پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی لە سەرۆک بارزانی و سەرجەم ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، پارتی هەمیشە خەبات و تێکۆشانی کردووە لەپێناو بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد و ئەو مافانەی بەدەستهاتوون لە سەردەستی پارتی بووە، دڵنیاشین مافی سەربەخۆیی کوردستانیش لەسەر دەستی پارتی و بارزانی بەدەست دێت.

هاوکات مەلا قادر پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی لەپێناو بەدیهاتنی مافی گەلی کورد دروستبووە، هەموو خەبات و قوربانیدانیشی لەپێناو مافی کورد بووە، تاکە حزبە، نەتەوەییە و خەبات دەکات بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد، هەر بۆیەش پارتی بەردەوام لە گەشە و گەورەبووندایە و 77 ساڵە بەردەوامە لە خەباتی کوردایەتی ،بۆیە هیوادارین ئەو مافانەی ماون بەدەستبێن و کورد بگاتە ئاواتی خۆی کە سەربەخۆیی کوردستانە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار