٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی مامۆستایان بۆ پارتی: جوانترین چەپکە گوڵ و پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی کردووە، کە تێیدا ھاتووە، ئومێدەوارن ئەم یادە ببێتە ھەوێنی برایەتی و یەکڕیزی جەماوەری کوردستان. 

دەقی پەیامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان:

سڵاو و رێز…

بەبۆنەی ( 77 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە خەباتگێڕەکەتان جوانترین چەپکە گوڵ و پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین، لە ‌رێگەی ئێوەشەوە ئاراستەی سەرجەم ئەندامان و ھەوادارانتان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە ھەوێنی برایەتی و یەکڕیزی زیاتری جەماوەری کوردستان لە پێناو بەرجەستەکردنی مافە ڕەواکانمان، جارێکیتریش ئەم بۆنەیەتان لێ پیرۆز دەکەین.

 

ھەر سەربەرز و سەرکەوتووبن

 

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

مەکتەبی سکرتاریەت

 ٢٠٢٣/٨/١٥

هەواڵی پەیوەندیدار