٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بزووتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی ٧٧مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکیاندا، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەن.

دەقی پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان:

‏‎بەڕێز، کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ‎کوردستان، ‎بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و کۆمیتەی ناوەندی.

لە یادی (٧٧)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین، ھیوادارین ئەم یادە سەرەتایەک بێت بۆ داڕشتنی ستراتیجێکی نیشتیمانی کوردستانی، کە ببێتە ھەوێنی یەکڕیزی و یەکگوتاریی و پێداگیری لەسەر چاکسازی و وەڵامدانەوەی خواستەکانی ھاووڵاتیان لە ناوخۆی ھەرێم و، بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکان لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان و عێراق بە گشتی. ‎ھاوکات، دۆخ و ھەلومەرجی سیاسیی، ئاڵنگاری و مەترسیەکان، ھاوکێشەی سیاسیی و پێدراوە سیاسیەکان وادەخوازێت پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەموو ھێزە سیاسیەکان بە جدی ھەنگاو بۆ بەھێزکردنەوەی دامەزراوەکانی حوکمڕانی ھەرێم و بە نیشتیمانیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بنێین، ئەم ھەنگاوانە پێشمەرجن بۆ زامنکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و ‎بەھێزبوونەوەی پێگەی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵدا.

 

بزووتنەوەی گۆڕان

 ١٥ی ئابی ٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار