یەکگرتووی ئیسلامی پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن

هەولێر-KDP.info- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەکەن.
دەقی بروسکەی پیرۆزباییەکە:
بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
سڵاو و رێزی برایانە
بە بۆنەی 77 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرزۆبایی لە جەنابتان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.
ئەم بۆنەیە لە کاتێکدایە کە هەرێمەکەمان بە دۆخێکی ئاڵۆز و هەستیاردا تێپەڕدەبێت و لە بەردەم چەندین ئاڵنگاری و مەترسیدایە، پێویستە بەرپرسانە مامەڵەی بکەین و رێگەچارەی گونجاو بدۆزینەوە.
هەر بۆیە ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێمانوایە دەرچوون لەو قۆناغە هەستیارە دەستپێشخەری بوێرانە و بەرپرسانەی دەوێ، رێکخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و پێشوازیەکی جوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێکی سەرەکیە لەو پرۆسەیە.
هەر لەو بۆنەیەدا جەختدەکەینەوە لە پارێزگاریکردنی شوناسی ڕەسەنی ئاینی و بەها باڵاکانی گەلەکەمان.
بۆ پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولامان خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانین.
دووبارە پیرۆزبێت
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
15-8-2023





