ههولێر تایبهت به- KDP.info/ پێغەمبەر دورودی خوای لەسەر بێت ناوی محەمەد كوڕی عەبدولڵای كوڕی عەبدولموتەلیبە له هۆزی (قوڕەیش)ە كە ناسراوە به (ابوالقاسم)، له رۆژی دووشەمه له مانگی (12) ی (ربیع الاول) له ساڵی (571) میلادی له ساڵی (فیل) له شاری (مككەی پیرۆز ) له ماڵی (ئەبوتالیب) له دایك بوو.
دایكی پێغەمبەر ناوی ( ئامینەی) كچی ( وەهبە) . باوكی پێغەمبەر محەمەد لە كاتی دەرچوونی بەمەبەستی بازرگانی بۆ شام كۆچی دوایی كردووە و لەشاری مەدینەی منەورە نێژراوە كە ئەو كات محەمەد درودی خوای لەسەر بێت له سكی دایكی دابووە . پێغەمبەر لە تەمه نی (شەش) ساڵیدا بوو دایكی كۆچی دوایی كردووە و ئەركی بەخێوكردنی بە(عبدولموتەلیبی) باپیری سپێردراوە .
پێغەمبەر لە ته مه نی (8) ساڵیدا بوو كاتێك باپیری وەفاتی كرد و چووە لای مامی (ئەبوتالیب) . پێغه مبه ر (د.خ ) له ته مه نی (25) ساڵیدا یەكەمین ژنی هێناوە كە (ناوی خەدیجە بوو).
پێغه مبهر (د.خ ) (3) كوڕی لە خەدیجە هەبوو به ناوەكانی ( قاسم و عەبدوڵڵا و ئیبراهیم) بەڵام هه رسێكیان به منداڵی مردوون . هەروەها پێغه مبه ر (د.خ ) (4) كچی هه بوو بەناوەكان (زەینب) و (روقیە) و (ئوم كەلسوم) و (فاتیمە) . پێغه مبه ر (د.خ ) دووازدە مامی هه بووە بەڵام ته نها (ئیمامی حەمزە و ئیمامی عباس موسڵمان بوون)، هەروەها (6) پوری هەبووە كە له خوشكی باوكی بوون بەڵام ته نها ( صفیە) موسلمان بوو . پێغه مبه ر (د.خ ) بە ( الصادق الا مین) به راستگۆی و دەست پاكی ناسرابوو .
له ته مه نی (40) ساڵیدا له شاری (مەككە ) له ئه شكه وتی ( حیراء ) له (17)ی رە مه زانی پیروز له رۆژی ( دووشەمه ) (خوای گەورە) پەیامی بۆ نارد و بوو به پێغه مبه ر . سێ ساڵ بانگەوازی ئاینی ئیسلام به نهێنی بوو دواتر (خودای گەورە) فەرمانی دا كه بانگەوازی بۆ ئاینی ئیسلام بە ئاشكرابكرێت . ساڵی (10) پێغه مبەرایەتی ناونرا ساڵی ماتەمی (عام الحزن) به هۆی مردنی ( ابوتالیب) و (خدیجە )ی خێزانی و هه ر لەم سالەش چوو بۆ (تائیف) بۆ بڵاو كردنه وە ی ئاینی ئیسلام . (1) ساڵ و (3) مانگ پێش كۆچكردنی بۆ (مەدینە ) له (27) مانگی (رەجه ب) له به شێكی شەو (له شاری مككە ) وە چووە (المسجد الاقصی) له وێ بەرز بۆوە بۆ ئاسمانەكان (كه ئه م شەوە پێی دەگوتری (الیل اسراء والمعراج ) هه ر له م شه وە ش له ئاسماندا (نوێژ له سه ر موسڵمانان فەرز كرا) .
پێغه مبه ر (د.خ ) (13) ساڵ لەشاری (مەكە) مایەوە لەپاشان كۆچی كرد بوشاری مەدینە. لەساڵی(8) ی كۆچیی لە(20)ی مانگی رەمەزان رۆژی هەینی فەتحی شاری مەككەی كرد . پێغەمبەر (د خ) لە(27) غەزادا بەشداری كردوە، ماوەی پیغەمبەرایتكردنی محەمەد (دخ) (23) ساڵ بووەو لەساڵی (11)ی كۆچی لە(12)ی ربیع الاول روژی دووشەمە لەتەمەنی (63) ساڵیدا لەشاری مەدینەی پیرۆز پێغەمبەر كۆچی دوایی كردوو هەر لەمەدینە لەناو مزگەوتەكەی خۆیی نێژراوە .
یەكێك لەكارەكانی بێغەمبەر (د خ) رزگاركردنی مرۆڤایەتی بوو لەبێ بڕوایی و كۆیلایەتی بەرەو بڕوا هێنان بەتاكو تەنیایی خوا و بەندایەتی . هەندی لەرەوشتە بەرزەكانی بێغەمبەر (د خ) (راستگۆیی، دەست پاكی، دەم پاكی (دڵ پاكی، (روخۆشی، ئازایەتی، تێكوشەری بەخشندەیی، میهرەبانی، ئارامی، لێبوردەیی، نەرموونیانی بەبەڵینی، بەوەفایی) خونەو یستی) .