هه‌ولێر-KDP.info- به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووە به بڕیاری وه‌زاره‌تی داراییی هه‌رێمی كوردستنان، ڕۆژی هه‌ینی 20ـی ئادار بانكه‌كانی حكوومه‌ت کراوەنە بۆ ئەوەی پێشمەرگە مووچه‌ی مانگی یه‌كیان وەربگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی هه‌رێم زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی دووپات كردووه كه وا ئەم هه‌ینییە بانكه‌كان كراوه ده‌بن و، پێشمه‌رگه دەتوانن مووچەی مانگی یەکیان وەربگرن.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێ ڕانەگەیشتوونە مووچه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بدەن، بۆیه بانكه‌كان ڕۆژی هه‌ینی كراوه ده‌بن؛ ئاماده‌كارییش كراوه، ئه‌گه‌ر پاره دابین بكرێت مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییش بدرێت.
یه‌حیا سابیر