Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 8 MAY 2024 15:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندی قوتابیانی ئەڵمانیا نەبەردیی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانیان بەرز نرخاند
| KDP.info


هەولێر-kdp.info- لە كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان و شاندی قوتابیانی ئەڵمانیادا، نەبەردی و ئازایەتیی پێشمەرگەی كوردستان لە پاراستنی ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان بەرز نرخێندرا.

بەرپرسی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان (ساسان عەونی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازیی لە شاندێكی قوتابیانی وڵاتی ئەڵمانیا كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە بارودۆخی ئێستای كوردستان و ناوچەكە كرا و سوپاسی خەڵكی كوردستان بە تەواوی چین و توێژەكانەوە بۆ هاوكارییەكانی حكوومەتی ئەڵمانیا، بە شاندەكە ڕاگەیەنرا.
شاندی میوان نەبەردی و ئازایەتیی پێشمەرگەی كوردستانیان لە پاراستنی ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان بەرز نرخاند و هاوكات خۆشحاڵیی خۆیان بە سەركەوتنی كوردستان لە پێشوەچوون و ئاوەدانكردنەوە دەربڕی.
شایەنی گوتنە، هەریەك لە سكرتێر و ئەندامانی سكرتارییەتی یەكیەتیی قوتابیانی كوردستان یاوەری شاندەكە بوون.

كەنعان بەهادین




دوایین هەواڵەکان

کونسوڵی فەرەنسا: دەڤەری بارزان لانکە و دڵی شۆڕشی گەلی کوردە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 15:05:29

هه‌ولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری "نەمران"ـی کرد و دەڵێت، "دەڤەری بارزان لانکە و دڵی شۆڕشی گەلی کوردە".

 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕگە تاوتوێ دەكات

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 10:05:20

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ دەكات.

 
سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 09:05:43

هه‌ولێر-KDP.info- بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف میدیاكار و فەرماندەی پێشمەرگە سوپاسنامەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتیان كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان.

 
كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا: چاومان لەوەیە بەردەوامیی بە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدەین

TUESDAY, 07 MAY 2024 23:05:01

ئامێدی-KDP.info- كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ڕایگەیاند، وەبەرهێنانی ئێمە لێرە سەلمێنەری پەیوەندیمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە هیچ كات هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە ده‌شڵێت، چاوەمان لەوەیە بەردەوامیی بەم هاوبەشییەمان بدەین لەگەڵ ئەوانەی پێكەوە بەهای هاوبەشمان هەیە، بۆ پەرەپێدانی ئامانجە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

 
نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر

TUESDAY, 07 MAY 2024 19:05:34

ھەولێر-KDP.info-  دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact