Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 8 MAY 2024 15:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گەڕانەوە بۆ خێل، بادانەوە بۆ خوێن
| KDP.info


غازی حەسەن

پێش هەر تشتەکی، ئەز دەبێژم کوشتن و ئازاردان و فشار دژی رۆژنامەنووسان تاوانێکی مرۆیی، رۆشنبیری ترسناکە، کوشتنی هەر رۆژنامەنووسێک بەقەد کوشتنی فەیلەسوفێک و گەورە مرۆیەکی نێو کۆمەڵگا کاریگەری نەرێنی چێ دەکات. ئەمی دەزانین، وشە کپ دەکرێت بەڵام ناتوانرێت پێش لە کاریگەرییەکانی بگیرێت. قەڵەم دەشکێنرێت بەڵام هیچ کاڤێک نکارین راستی وەشێرین.

بۆیە بەر لەوەی سیاسییەکان بیانەوێت بێنە نێو گەمە دژوار و بۆمب رێژکراوەکان، پێویستە دادگا و یاسا رۆلی یەکلاکەرەوە بگێڕێت. چونکە کوشتنی رۆژنامەنووس کارێکی هۆڤانەیە، ناکرێت بە کاردانەوی هۆڤانە چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی لە بێتە ئاراوە، پێویستە یاسا و دادگاکان باڵادەست و یەکلاکەرەوە بن.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە رووداوێکی خەمناکدا رۆژنامەنووسێکی بەغدایی بە دەستی یەکێک لە پاسەوانەکانی هێزی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کوژرا. رووداوەکە زۆر بە خێرایی بڵاوکرایەوە، نوری مالکی بە پڕتاو و گورجی خۆی گەیاندە جێگەی رووداوەکە و لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکاندا رایگەیاند ( خوێنی ئەم رۆژنامەنووسە لە ئەستۆی من دایە، بۆیە خوێن لە جێی خوێن دەبێت). ئەم قسەیە کوشتنی رۆژنامەنووسەکەی لەبیربردەوە و رووداوە ترسناکەکەی بە ئاراستەیەکی دیکەدا برد.

رەنگە ئێوە بپرسن ئاراستەی چی و ترسی چی؟ عێراق خۆی تەژی خوێنە، رۆژانە بەدەیان مرۆڤ دەبنە قوربانی تیرۆر و کاردانەوە دژی تیرۆر، هێزەکانی سەر بە نوری مالکی رۆژانە دەیان کەس دەکەنە ئامانج و ئامانجەکەش سیاسییە، مەزهەبییە، حزبییە و تەنیا کاردانەوەی خێلەکیشی بەدواوەیە. کەچی کوژرانی کەسێک خەریکە لەلایەن نوری مالکییەوە دەکرێتە کێشەی نێوان دوو نەتەوە (کورد و عەرەب)، هەروەها بانگەشەی تۆڵەی خوێن لە جێی خوێن دەکاتەوە.

ترسە سەرەکییەکە لە دادگایی و جێبەجێ کردنی یاسا نییە، بەڵکو ترسەکە لە گەڕانەوەیە بۆ رۆشنبیری خوێن و دەسەڵاتی خێل. ئەوەی وریا و ئاگاداری مێژووی کەوناری عەرەبی و عێراق بە گشتی بێت، دەزانێت هێز هەمیشە بەدەست قەبیلە و خێلەوە بووە، ئەوانیش لە رێگەی خوێنەوە بڕیاری چارەنووسی خۆیان داوە، ئەم رێباز و  میتۆدە کەلتوری و نەریت و کۆمەڵایەتییە هەتا نوکەژی دەگەڵ دابێت درێژەی هەیە و بەردەوامە. ئەگەر لە سەدەی بیست و یەکدا، دەسەڵاتێک لە عیراقدا کە دەستورەکەی رۆژئاوا و ئەمەریکا بەشداری نووسینەوەیان تێدا کردووە، کەسی یەکەمی دەسەڵاتەکەی لە پێناو کۆکردنەوەی دەنگ خەڵک بۆ هەڵبژاردنەکان، پەنا بباتە بەر وروژاندنی هەست و نەست و رۆشنبیری (رەگەزپەرستی و خوێن لە جێی خوێن و شۆڤینیەت).

ئەمجۆرە گوتار و رۆشنبیرییە سیاسییە، رێکورەوان گەڕانەوەیە بۆ سەدان هەزار ساڵی بەر لە نووکە، گەڕانەوەیە بۆ ژیانی خێلەکانی سەردەمی هۆڤایەتی و بەربەریەت، گەڕانەوەیە بۆ هەست و سۆز جولان بۆ دابونەریتی یاسا کۆنین و ترسناکەکانی سەردەمی خێلە کۆنەکانی کۆمەڵگەی کلاسیکی عەرەبییە، ئەو هێزانەی شمشیر و خوێن یاسا بووە. ئەوەی وەکو مێژوو، رووداوە مێژووییەکان دیقەت لە یاسای نوری مالکی ( خوێن لە جێی خوێن) بدات، لە چۆنیەتی سزادانی تاوانبارێک، یەکسەر بیری بۆ لای یاسا و دەسەڵات و بنەمای هێزی خێلەکان لە چۆنیەتی مامەلەکردن لە (تۆڵەکردنەوە و سزادانی خەڵک و کۆتایی پێهێنان بە کێشە عەشایرییەکان) دەچێت. پرسی سەرەکی لەوەدایە ئایا ئەم هەڵوێستە تەنیا بۆ وروژاندنی هەست و سۆزی سادەی دەنگدەرە بەلای دەسەڵاتێکدا، یاخود درێژەپێدانی سیاسەتێکی نادروست و هەڵەیە دژی کورد، کە لە جیاتی جێبەجێکردنی یاسا و رێزگرتن لە دادگا و بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەیەوێت خەڵک بەلای خوێن و بە رەواکردنی تۆڵەکردنەوەی عەشایری و خێلەکی و رەگەزپەرستی ببات.

بۆیە زۆر گرینگە ئاراستە و رەوتی مەدەنی و دیموکراسی و ئەوانەی پابەندی یاساو دەستورن، بێنە دەنگ و رێگە لە گەڕانەوەی عێراق بەرەو سەردەمە تاریکەکان و پەنا بردنە بەر خوێن بۆ تۆڵەکردنەوە ببەن. چونکە ئەمە کۆمەڵگەیەکی هۆڤانی و تەژی لە خوێن و تۆڵەکردنەوەی شەخسی و خێلەکی لێ دروست دەبێت. سەرباری بەکارهێنانی هەستی نەتەوەپەرستی لە چۆنیەتی چەسپاندنی دادپەروەریی و یاسا، دەبێتە کارەساتێکی دیکەی سیاسەتی چەوت لە عێراقدا.  




دوایین هەواڵەکان

کونسوڵی فەرەنسا: دەڤەری بارزان لانکە و دڵی شۆڕشی گەلی کوردە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 15:05:29

هه‌ولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری "نەمران"ـی کرد و دەڵێت، "دەڤەری بارزان لانکە و دڵی شۆڕشی گەلی کوردە".

 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕگە تاوتوێ دەكات

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 10:05:20

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ دەكات.

 
سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 09:05:43

هه‌ولێر-KDP.info- بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف میدیاكار و فەرماندەی پێشمەرگە سوپاسنامەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتیان كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان.

 
كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا: چاومان لەوەیە بەردەوامیی بە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدەین

TUESDAY, 07 MAY 2024 23:05:01

ئامێدی-KDP.info- كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ڕایگەیاند، وەبەرهێنانی ئێمە لێرە سەلمێنەری پەیوەندیمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە هیچ كات هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە ده‌شڵێت، چاوەمان لەوەیە بەردەوامیی بەم هاوبەشییەمان بدەین لەگەڵ ئەوانەی پێكەوە بەهای هاوبەشمان هەیە، بۆ پەرەپێدانی ئامانجە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

 
نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر

TUESDAY, 07 MAY 2024 19:05:34

ھەولێر-KDP.info-  دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact