Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 19:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی دارایی: لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی پڕۆژەی ھەژماری من ھەیە
| KDP.info



ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی  وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: سیستەمی  پڕۆژەی ھەژماری من زۆر لە پڕۆژەکەی عێراق پێشکەوتووترە و ئێستا لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو پڕۆژەیە ھەیە.

ھونەر جەمال، گوتەبێژی  وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی ھەژماری من پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە و پێش ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێ بدات ئێمە دەستمان پێکردبوو و دەمانەوێت دابەشکردنی مووچە بەئەلکترۆنی بکرێت، پڕۆژەی ھەژماری من تەنیا لایەنێکی دابەشکردنی مووچەیە و کۆمەڵێک لایەنی دیکە لەخۆ دەگرێت کە گرێدراوە بە دامەزراندنی ئابوورییەکی بەھێز و پێشخستنی ژێرخانی بانکیی لە ھەرێمی کوردستان.
ھونەر جەمال گوتیشی: لەسەر ئەو پڕۆژەیە لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق ھەیە و تەنیا پێویستی بە ڕوونکردنەوەیەکی دادگا ھەیە چۆن تەفسیر بۆ بانکەکان دەکات، لەبەر ئەوەی مەرجعی ھەموو بانکەکانی عێراق بانکی ناوەندی عێراقە، بۆیە لەو پڕۆژەیە ئەوانیش ئاگادارن و ھیچ تێبینی  تەکنیکییان لەسەر ئەو پڕۆژەیە نییە و سیستەمی پڕۆژەکە بگرە زۆر لە پڕۆژەکەی ئەوان پێشکەوتووترە،  بۆیە ئێمە شوێنگرەوەی بانکی ڕافیدەین و ڕەشیدمان ھەیە و پێش سێ ساڵ کارمان لەسەر کردنەوەی بانکی نیشتمانی کردووە، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو پڕۆژەیە ھەیە و ئومێدەوارین بتوانین لە داھاتوویەکی نزیکدا بگەینە ڕێککەوتن.

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

د.سەباح سوبحی: لە پرسی نەوت ئەم کێشەیەی نێوان ھەولێر و بەغدا بەرەو چارەکردن ھەنگاو دەنێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:38

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کێشەی کرێی دەرھێنانی نەوت چارەسەر دەکرێت.. دەشڵێ: سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ جەختی لە چارەکردنی کێشەی کۆمپانیاکانی نەوت کردووە.

 
لە مێرگەسۆر ژمارەیەک قوتابخانە نوژەن دەکرێنەوە

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:20

مێرگەسۆر- KDP.info- بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لەگەڵ دامەزراندنی وانەبێژان کێشەی میلاک چارە دەکرێت..دەشڵێت: لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر ژمارەیەک قوتابخانە نوژەن دەکرێنەوە.

 
د.محه‌مه‌د بازیانی: به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ناکرێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:32

ھەولێر-KDP.info-  گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی باس له‌ گرینگی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ كوردستان ده‌كات و پێی وایه‌ ئه‌م پرۆسه‌یە به‌ ئینكاری ناكرێت به‌ ڕێكکه‌وتن و لێکگه‌یشتن ده‌كرێت و بەبێ پارتی ھەڵبژاردن ناکرێت.

 
"ناوچەی پیشەسازیی سێمێل تەواو بوو"

THURSDAY, 02 MAY 2024 15:05:53

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆک دەڵێت، ناوچەی پیشەسازی سێمێل لە دھۆک تەواو بووە و، دەست دەکەین بە دروستکردنی ٥٠٠ کارگە لە ناوچەکە.

 

فه‌وزی هەریری و مارك سترۆ جه‌ختییان له‌سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌

THURSDAY, 02 MAY 2024 14:05:25

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/2 فه‌وزی هەریری، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مارك سترۆ، كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact