ئامینا زکری
دەنگ و کارنامە و فەلسەفە و دونیابینی مەسروور بارزانی; هێزی ڕزگارکردن و بەهێزبوونەوەی کوردستان و گەڕانەوەی مافە بۆ ئەو خەڵکەی خۆیان بە مافخوراو و پشتگوێخراو دەزانن، سەرۆکوەزیرانێک کە بۆ کوردستانێکی بەهێز خەبات دەکات و سەرەڕای سەختی و قەیرانە دروستکراو و دروستنەکراوەکان، بەڵام بە هێمنی و ئارامی توانی ئیدارەی دۆخێکی سەخت بدات، بەجۆرێك بە سیاسەت و شەراکەتی ڕاشكاوانە و هەقیقی، لە کۆتایدا سەرکەوت و خەمی کوردستان و خەڵکەکەی خەمی ئەوبوو.
لەکۆتایشدا پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان لە پێناو پاراستنی ئەم ئەزموونە، لەم دۆخەدا بە هەستكردن بە لێپسراویەتی نیشتیمانییەوە مامەڵە بكەن و بەشێكی بەهێزبن لە بەرەوپێشبردنی ئەم ئەزموونە، بەجۆرێك هەموومان لەخزمەتی نیشتیمان و هاونیشتیمانیانیدا پێكەوە هەنگاو بنێین.
بۆ داهاتوش پشت ڕاست و ئاسودەین، چونکە قەزییەی میللەتێک لەدەستێکی ئەمیندایە و پەروەردەی دەستی جەنابی سەرۆک بارزانییە، پشت بەخوداو بە خەڵک قۆڵی خزمەتی هەڵکردووە و سازش و دەستبەردان لە مافی میللەتەکەی ئەو بابەتەیە کە هەمیشە وەک هێڵی سوور دەمێنێتەوە.
خودا پشت و پەنای هەموومان بێت.