Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەوڵەتمەداری کارامە

ئامینا زکری

دەنگ و کارنامە و فەلسەفە و دونیابینی مەسروور بارزانی; هێزی ڕزگارکردن و بەهێزبوونەوەی کوردستان و گەڕانەوەی مافە بۆ ئەو خەڵکەی خۆیان بە مافخوراو و پشتگوێخراو دەزانن،  سەرۆکوەزیرانێک کە بۆ کوردستانێکی بەهێز خەبات دەکات و سەرەڕای سەختی و قەیرانە دروستکراو و  دروستنەکراوەکان، بەڵام بە هێمنی و ئارامی توانی ئیدارەی دۆخێکی سەخت بدات، بەجۆرێك بە سیاسەت و شەراکەتی ڕاشكاوانە و هەقیقی، لە کۆتایدا سەرکەوت و خەمی کوردستان و خەڵکەکەی خەمی ئەوبوو.         

لەکۆتایشدا پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان لە پێناو پاراستنی ئەم ئەزموونە، لەم دۆخەدا بە هەستكردن بە لێپسراویەتی نیشتیمانییەوە مامەڵە بكەن و بەشێكی بەهێزبن لە بەرەوپێشبردنی ئەم ئەزموونە، بەجۆرێك هەموومان لەخزمەتی نیشتیمان و  هاونیشتیمانیانیدا پێكەوە هەنگاو بنێین.

بۆ داهاتوش پشت ڕاست و ئاسودەین، چونکە قەزییەی میللەتێک لەدەستێکی ئەمیندایە و پەروەردەی دەستی جەنابی سەرۆک بارزانییە، پشت بەخوداو بە خەڵک قۆڵی خزمەتی هەڵکردووە و سازش و دەستبەردان لە مافی میللەتەکەی ئەو بابەتەیە کە هەمیشە وەک هێڵی سوور دەمێنێتەوە.

خودا پشت و پەنای هەموومان بێت.