Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 APR 2025 02:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: شانازی بە ئەنجامی ڕیفراندۆم دەکەم و هەرگیز لێی پەشیمان نیم
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕادیۆی ئێن پی ئاڕی ئەمەریکایی ڕایگەیاند: ''شانازی بە ئەنجامی ڕیفراندۆم دەکەم و هەرگیز لێی پەشیمان نیم. راشیگەیاند کە پێداچوونەوەیەکی جیددی لە پێوەندییمان لەگەڵ ئەمەریکا دەکەینەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕادیۆی ئێن پی ئاڕی ئەمەریکایی، (سەرۆک بارزانی) لە دوای ئەنجامی ڕیفراندۆم ئاسۆیەکی دیکەی بە ڕووی گەلی کوردستان نیشان دا، کاتێ بۆ ڕادیۆکە گوتی، ''کار بۆ سەربەخۆیی دەکەین و لە ڕیفراندۆم پەشیمان نیم.''

ئێن پی ئاڕ دەڵێ، گوێبیستی سەرکردەیەک دەبین کە ماوەی ١٢ ساڵ سەرۆکایەتیی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کردووە و کە بە ناوچەیەکی سەقامگیر و ئارام ناوی دەرکردووە، ئەم دیمانەیە دوای ئەوە دێ کە (بارزانی) سەرۆکایەتیی پرۆسەی ریفراندۆمی کرد و بڕیارییشی دا کە ماوەی سەرۆکایەتیی بۆ درێژ نەکرێتەوە.

لە دەستپێکی دیمانەکەدا ڕادیۆی ئین پی ئاڕ دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی کە ناوچەیەکی زۆر لە خاکی کوردستان دەستی بەسەردا گیراوە، کە مەبەستی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە، بەڵام (سەرۆک بارزانی) دەڵێت: ''پەشیمان نیم لە ڕیفراندۆم.'' (بارزانی) تەمەنی ٧١ ساڵە و لە حەفتەی  ڕابردوودا دەستی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵگرت.
رادیۆکە باسی لەو هێرشەی هێزەکانی عێراق و میلیشای حەشدی شەعبی کردووە، کە دەستیان بەسەر کەرکووکدا گرت، لە وەسفی شەڕەکەدا دەڵێت: هێزەکانی عێراق لەگەڵ میلیشیای شیعە، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، دەستیان بەسەر کەرکووکدا گرت، کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت. لەو هێرشەی کە کردیانە سەر ئەو ناوچانە دەبابە و چەکی ئەمەریکایی بەکار هات. (بارزانی) لەو بارەوە گوتی: ''ئەمەریکا هیچ شتێکی بۆ وەستاندنی ئەو دەبابانە نەکردووە و ئەمەش چاوەڕواننەکراو بوو. چەک و دەبابەی ئەمەریکایی، کە ئەمەریکا داویەتە هێزی عێراق بۆ ئەوەی لە شەڕی دژی داعش بەکاری بێنن، لە دژی گەل ئەو چەکانە بەکار هێنران، ئەوان چەکی ئەمەریکایی و تانکی ئەبرامز و چەکی دیکەیان بەکارهێنا کەچی ئەمەریکاش بێدەنگ بوو، ئەمەش چاوەڕەواننەکراو بوو، کە ئەمەریکا لێی بێدەنگ بێت.''


رایۆی ئێن پی ئاڕ دەڵێ، ئەگەرچی (بارزانی) رازی نەبوو کە وادەکەی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ درێژبکرێتەوە بەڵام ئەو سەرۆکی گەورەترین پارتی کوردستانە. لایەنگرانی لە هەرێمی کوردستان بە باوکی رۆژگاری نوێی کوردستان ناوی دەبەن، لە ٢٠٠٣ وە بارزانی کوردەکان یەکێکن لە هاوپەیمانە نزیکەکانی ئەمەریکا، بەڵام (بارزانی) دەڵێ، دەبێ ئەمە بگۆڕدرێت و پێداچوونەوەیەکی جیددی لەو پێوەندییەمان لەگەڵ ئەمەریکا دەکەینەوە.

پێگەی ئێن پی ئاڕ دەنووسێت: ئەمەریکا گوتوویەتی کە نایەوێ عێراق دابەش ببێت، هەروەها هەرێمی کوردستانیشیان لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئاگادار کردوە و دەوڵەتانی دیکەیش ترسیان لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان هەبوو، سەبارەت بە پێوەندیی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان، (بارزانی) دەڵێت: ''ئەو هەڵوێستەی ئەمەریکا وادەکات گەلی کوردستان متمانەی بە ئەمەریکا کەم بێتەوە و ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەو متمانەیەیان بە ئەمەریکا لاواز ببێ.''

رادیۆکە دەڵێ، (مەسعوود بارزانی) وەک باوکی ئەفسانەی پێشمەرگەیە کە لەچیاکانەوە دژی هێزەکانی عێراق جەنگاون، بەدرێژایی ژیانی بۆ کوردستان جەنگاوە و ریفراندۆمیش دەستکەوتی بارزانییە، بەڵام ئێستا کوردەکان بە چەندین هێزەوە دەورە دراون، کەچی (بارزانی) لە ریفراندۆمدا پەشیمان نییە.

لەبارەی ڕیفراندۆمیشەوە (سەرۆک بارزانی) دەڵێت: ''شانازی بە ئەنجامی ڕیفراندۆم دەکەم و شانازیش بەوە دەکەم، کە دەرفەتێکم بە گەلی کوردستان بەخشی بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بدەن و هەرگیز لێیشی پەشیمان نیم.''
ئێن پی ئاڕ لە کۆتاییدا دەڵێ، (بارزانی) باوەڕی وایە دەوڵەتی کوردستان نامرێ، و زۆر گەنج هەن کە پێشمەرگەیش نین، هەروەک بارزانی دەڵێ، بەرگری دەکەن و کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.

شاو

 




دوایین هەواڵەکان

"قایمقامی تازەی بەردەڕەش پلانی خۆی بۆ خزمەتکردنی دەڤەرەکە دەخاتە ڕوو"

TUESDAY, 08 APRIL 2025 20:04:21

دھۆک -KDP.info- قایمقامی قەزای بەردەڕەش ئیسماعیل مستەفا ڕەشید دوای بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خانەنشین بوو، ئەمڕۆ قایمقامێکی تازە دەست بەکاربوو و دەڵێت "پڕۆژە تەواونەکراوەکان تەواو دەکەین و کەموکورتییەکانی قەزاکەش چارەسەردەکەین." 

 

فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتى ڕووسیا لە ھەولێر کرد

TUESDAY, 08 APRIL 2025 19:04:35

ھەولێر-KDP.info- لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە کونسوڵی گشتى ڕووسیا لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

TUESDAY, 08 APRIL 2025 16:04:38

ھەولێر-KDP.info-  سێشەممە 8ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.

 

"عومه‌ر عوسمان دیرۆکی داستانی کۆڕێ دەگێڕێتەوە"

TUESDAY, 08 APRIL 2025 16:04:01

پیرمام -KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای كرد "داستانی كۆڕێ یه‌كێك له‌و نه‌به‌ردیانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌بوو كه‌ زیانی زۆری به‌ هێزه‌كانی ڕژێم گه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی سەرپەرشتی داستانی کۆڕی کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له‌ گرنگیى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌

TUESDAY, 08 APRIL 2025 15:04:05

ئیمارات-KDP.info-  له په‌راوێزى سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ ئیمارات، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/4/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڤلیۆنى هه‌رێمى كوردستانى له‌ لووتكه‌ى ساڵانه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌بوزه‌بى به‌سه‌ركرده‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact