یونامی هەواڵێكی بڵاوكراوە لە هەردوو سایتی سبەی و ستاندار ڕەت دەكاتەوە

هەولێر- KDP.info / هیچ ڕاپرسیەك دەربارەی پێشبینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو نەكراوە لە هەرێمی كوردستان لە لایەن یو ئێنەوە نەكراوە،دكتۆر دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كەوا بە هیچ شێوەیەك ڕۆڵی یونامی ئەوە نیە پێشبینی هەڵبژاردن بكات وە دوورە لە كاری دام و دەزگاكانی یوئێن لە جیهاندا.
لە پەیوەندیەكی نێوان بەرپرسی ئۆفیسی یوئێن-یونامی- لە هەولێر و یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ڕۆڵی یوئێن ڕوون و ئاشكرایە كە پێشكەش كردنی هاوكاری وهەماهەنگیە بۆ كومسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن –ئایهاك- لە عێراق لەگەڵ دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵلە چاودێری كردن و پێشكەش كردنی هاوكاری تەكنیكی بۆ باشتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان. لە كاتێكدا یونامی ئەو هەواڵە بڵاوكراوەیە لە هەردوو سایتی سبەی و ستاندار ڕەت دەكاتەوە كە دوورە لە ڕاستی




