به‌ره‌ى توركمانى ئاماده‌یه له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌گه‌ڵ كورد به یه‌ك لیست به‌شداریى بكات

د هه‌ڤدیتنه‌كه ناڤبه‌را عه‌لى حوسێن به‌رپرسیارێ تایێ دو یێ پارتی یا ده‌موكراتا كوردستانێ و شانده‌كه به‌ره‌یا توركمانى ده، كو ژ ئایدن مه‌عروف به‌رپرسیارێ سیاسیێ به‌ره‌یا توركمانى ل هه‌رێما كوردستانێ و ئازاد كوره‌چى به‌رپرسیارێ تایێ هه‌ولێرێ و ئه‌ندامێن تایێ هه‌ولێر یێ به‌ره‌یا توركمانى پێكهاتبوو، شاندا ناڤهاتى ب هه‌لكه‌فتنا پێخستنا شۆڕه‌شا گولانا پێشكه‌تنخواز پیرۆزباهی پێشكێشی سه‌رۆك بارزانى و ئه‌ندامێن جڤاتا سه‌ركردایه‌تیێ و تایێ دوو كرن.
هه‌ر د هه‌ڤدیتنێ ده بالكشاندن سه‌ر پێشده‌چۆن و بوویه‌رێن ڤێ داویێ و ره‌وشا سیاسی ل عێراقێ و هه‌رێما كوردستانێ و پرسا ستاندنا باوه‌رێ ژ نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرێ ئێراقێ.
هه‌روه‌ها شاندى به‌ره‌ى توركمانى له به‌رامبه‌ر پرسه سیاسی و نیشتیمانیه‌كانى ئه‌مڕۆ، هه‌ڵوێستى خۆیان به‌روونى خسته روو، كه پاڵپشتی ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى هاوپه‌یمانى لیستى كوردستانى له به‌غدا و سه‌ركردایه‌تى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن، له قه‌یرانه سیاسیه‌كان كه ئه‌مڕۆ عێراقى تێكه‌وتووه.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى پارێزگاكان كرا، به‌تایبه‌تى له شارى كه‌ركوك.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رى توركمانى ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه به‌ره‌كه‌یان له‌شارى كه‌ركوك له‌گه‌ل لیستى كورد به‌یه‌ك لیست به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م شاره‌دا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بتوانن به هه‌ماهه‌نگى خزمه‌تى خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك بكه‌ن.
پاشان هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و كاركردنى هاوبه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانى گه‌لى كوردستان و پاراستن و پته‌وكردنى گیانى برایه‌تى نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لى توركمان كرده‌وه و، یه‌كده‌نگى و هاوهه‌ڵوێستى هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمى كوردستانیشیان له‌م قۆناغه‌دا به زامنى سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى دیموكراسى دانا.
له لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له دیدارێكى نێوان عه‌لى حوسێن به‌رپرسیارى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ل شاندێكى كۆمه‌ڵه‌ى رۆشنبیرى توركمانیدا، كه پێكهاتبوون له جه‌وده‌ت نه‌جار سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى رۆشنبیرى توركمان و عه‌بدوڵڵا به‌كر سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى ناوبراو و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه‌كه، تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخى هه‌ستیارى ئه‌مڕۆى گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق و دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنى یه‌كڕیزى پارت و نه‌ته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه ژیان كرایه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پارستنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى گه‌لى كوردستان و به‌رپرسیارێتى هه‌موو لایه‌كیان له‌م قۆناغه‌دا كرده‌وه، له به‌رامبه‌ر هه‌ر پرسێكى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانى كه رووبه‌رووى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته‌وه.




