٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا٠٠بڕیاری لەسێدارە دان بەسەر 20بەندکراو جێبەجێ کرا

سەرچاوە: KDP.info

عێراق-Kdp.info   /ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند: بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر 20 بەندکراوی دانیشتووی کەرکووک و ئەنبار و دیالە، لە بەندیخانەی پاسەوانی کازمییەی شاری بەغدا جێبەجێکراوە ، کە سەرجەمیان وەک وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاندووە، بە مادەی 4ی تیرۆر تاوانبار کرابوون، سەرچاوەکەی دادگا بە ئیلافی راگەیاندووە: کە تەرمی لەسێدارە دراوەکان رۆژی پێنجشەمە بۆ نەخۆشخانەی دادی تەندروستی بەغدا گوازراونەتەوە، بەڵام کەسو کاری لەسێدارەدراوەکان توانیویانە دوێنی شەممە تەرمی لەداردراوکانیان وەربگرنەوە، سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە روو ، کە تەرمی دوو لە لەسێدارە دراوەکان لە گۆرەپانی خۆپیشاندانەکان لە ئەنبار نێژراون و بەشێک لە دانیشتوانی رومادیش ئەوکردارەی وەزارەتی دادی عێراقییان بەتوندی رەتکردۆتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار