٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەمیرتاش: پەکەکە وێرای پشتگیریکردنی لە داواکەی ئۆجەلان پێشنیازیشی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا-KDP.info/ تورکیا لە قۆناغێکی هەستیار و پر لە هیوا تێپەردەبێت و بە جیا لە جەژنەکانی پێشوو، پێشوازی لە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ دەکات، رۆژنامەی حەیات بڵاوی کردۆتەوە: کە وا بریارە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەم بۆنەیەدا بریاری ئاگربەست تا کاتێکی نادیار و پابەندبوون بە نەخشە رێگای چەک دانانی پەکەکە قۆناخ بە قۆناخ رابگەینی، بەو ئامانجەی کێشەی کورد بەتەواوی چارسەربکرێت، کە شەڕی چەکداری بۆ ماوەی چوار دەیەیە لە تورکیا بەردەوامی هەبووە، لای خۆشییەوە سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی سەڵاحه‌دیندەمیرتاش رایگەیاند: وه‌ڵامی باڵی سەربازی پەکەکەمان وەرگرتووە، تێدا پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ نەخشەرێگای ئۆجەلان نێشانداوە، هاوکات چەند پێشنیازێکیشیان بۆ زیاتر دڵنیابوون لە پرۆسەکە نووسیوە، دەمیرتاش ئەوەشی خستۆتە روو: کە بەم نزیکانە سێیەمین شاندی پەرلەمانی کوردی سەردانی سەرکرده‌ی بەندکراوی پەکەکه‌عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەندیخانه‌ی ئیمراڵی دەکەن و نامەی باڵی سەربازی پەکەکەی پێدەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار