نێچیرڤان بارزانى له ئه‌سته‌نبوڵ به‌شدارى كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهانى كرد‌و چاویشى به ئه‌ردۆغان كه‌وت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواى گه‌یشتنى بۆ توركیا، له ئه‌سته‌نبوڵ به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهان كرد .
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتى فه‌رمى به‌شداریى له‌و كۆڕبه‌ندا كردووه كه چه‌ندین وڵاتى گرنگ به‌شدارییان تێدا كردووه و ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و تیایدا چه‌ند پرسێكى گرنگى ئابوویى جیهان تاوتوێ ده‌كرێت .
هه‌ر له په‌راوێزى ئه‌و كۆڕبه‌نده نێچیرڤان بارزانى چاوى كه‌وت به ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا .
جێى باسه به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهان له ئه‌سته‌نبوڵ و كۆڕ و كۆڕبه‌نده‌كانى دیكه‌ى جیهانى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان گه‌شه‌سه‌ندنى گرنگى ئابوورى به‌خۆوه بینیوه و پێگه‌یه‌كى ستراتیژى هه‌یه و كه‌وتۆته سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهانیى نه‌وت و وزه .




