پەرلەمان گۆڕانكاری لە یاسای زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان دەكات

هەولێر- تایبەت بە kdp.info / وا بڕیارە رۆژی دووشەممەی ئایندە دانیشتنێكی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت كە تایبەتە بە رێكخستنی یاسای زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستاندا.
بەپێی راگەیەنراوێك كە كۆپیەكی دەست kdp.info كەوتووە و هەروەها لەبارەی هەمان بابەت تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووە:رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنه ئاساییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه. كه دانیشتنی ئاسایی ژماره (1) له خولی گرێدانی دووه‌م ، ساڵی چواره‌م له خولی سێیه‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان.
سارمه‌می ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووەكە به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی دوو ماده له‌یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2012 یاسای زانكۆ تایبه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وانیش هه‌ردوو مادده‌ی (هه‌شته‌م/ یه‌كه‌م) و مادده‌ی (ده‌یه‌م/ یه‌كه‌م)ه له‌یاسای زانكۆ تایبه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتوویەتی ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌بانگهێشتێكدا كه به‌ئیمزای جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌رچووه، داوای له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی به‌رێزی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، سه‌عات 11ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌ممه ریكه‌وتی 18/3/2013 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن بۆ به‌شداریكردن له دانیشتنی ئاسایی ژماره 1ی په‌رله‌مانی كوردستان.




