کەرکووک... لە تەقینەوەیەکدا پێنج کەس بریندار بوون

کەرکووک- تایبەت بە KDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقیەوە، لە ئاکامدا پێنج کەس بوونە قوربانی.
عەقید سالار جێگری بەرێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بە kdp.infoرایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆرەپانی بۆنەکان ئۆتۆمبێلکی بۆمبرێژکراو تەقیەوە و لە ئاکامدا پێنج کەس برینداربوون.
عەقید سالار گوتیشی: ئەو کەسانەی لەو تەقینەوەیەدا بریندار بوونە پۆلیس و ھاووڵاتی مەدەنین.




