پارتی سه‌ربه‌خۆی یۆنانی : خۆشحاڵین بە پێشكه‌وتنی سەرجەم بوارەکانی کوردستان
-2000__2013_03_16_h18m41s14__GH.jpg)
هەولێر - پەرلەمانی کوردستان - KDP.info/ د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له وه‌فدێكی یۆنانی كه‌پێكهاتبوو له‌پانۆس كامینۆس نوێنه‌ری پارتی سه‌ربه‌خۆی یۆنانی و دیمیتری دیباس به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ری كوردی یۆنانی كه‌به‌یاوه‌ری د.سه‌ربه‌ست نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له یۆنان سه‌ردانی په‌رله‌مانیان كردبوو.
له‌دیدارێكدا كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌باح بەیتوللا و زه‌كیه سه‌ید ساڵح و عیماد محه‌مه‌د ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئه‌و پێشوازییه و سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی سیاسی و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له هه‌رێم هاتوونه‌ته دی ده‌ربڕی و هیوایان خواست كه ئه‌مجۆره په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت و داوایان له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد ئه‌ویش سه‌ردانی یۆنان بكات.
پاشان د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانیان و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیان بۆ هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان، هیوای خواست كه له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له هه‌رێمی كوردستان له نزیكه‌وه واقیعی هه‌رێمی كوردستان ببینن و ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینن بیگوازنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ك كورته باسێكی سه‌باره‌ت به‌مێژوو و خه‌بات و فیداكاری و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان داهاتوون پێشكه‌شكرد و باسی له خه‌بات و قوربانی دان گه‌له‌كه‌مان له پێناو گه‌یشتن به مافه‌كانی كرد و ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد كرد بۆ بنیاتنانی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات كه‌تیایدا سه‌رجه‌م گه‌لانی به‌مافه‌كانیان شادبن.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی عێراق و ته‌نگژه‌كانی نێوان هه‌رێم و كوردستان و به‌غدا و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا بین و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لانی عێراق له ڕێگای دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه بكه‌ین، هه‌روه‌ك جه‌ختی له سه‌ر پێویستیی پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك به ده‌ستووری عێراق و جێبه‌جێكردنی بڕگه و ماده‌كانی كرده‌وه به تایبه‌ت جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی كه لە نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه.
هه‌روه‌ك كورته باسێكی سه‌باره‌ت به‌پێكهاته و رۆل‌و ئه‌ركی په‌رله‌مان پێشكه‌شكرد و باسی له‌و پێشكه‌وتنانه‌ش كرد كه هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی سیاسی و دیموكراسی و ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی راگه‌یاندن و مافه‌كانی مرۆڤ به‌خۆوه‌ی بینیوه و تیشكیشی خسته‌سه‌ر ئه‌زموونی سیاسی و دیموكراسی و ره‌وشی ئارامی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.




