عێراقییە: تەقینەوەکانی ئەم دواییەی بەغدا بەڵگەیە بۆ شکستهێنانی حکوومەت

بەغدا- KDP.info/ئاژانسی ئەلئەخباریە رایگەیاند ئیتیلافی عێراقییە بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی تەقینەوەکانی ئەم دواییەی بەغدایان کرد و پێیان وایە ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا، به‌ڵگه‌یه بۆ شكستهێنانی حكوومه‌ت له سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی له عێراقدا.
هەر لە بەیاننامەکدا هاتووە: ته‌قینه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دادی عێراق و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی شاری به‌غدا، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ خراپبوونی ره‌وشی ئه‌منیی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێك دایه كه حكوومه‌تی عێراق بودجه‌ی زۆری بۆ لایه‌نی ئه‌منیی ته‌رخانكردووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستكه‌وتێكی باشی لێكه‌وتبێته‌وه.
لەتەوەرێکی تری بەیاننامەکدا هاتووه: له بڕی ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی راوه‌دونانی گروپه چه‌كدارەكان و ئه‌و كه‌سانه بن كه ده‌ستیان به خوێنی هاووڵاتیان سوورە ، ئێستا سه‌رقاڵی راوه‌دونان و ده‌ستگیركردنی هاوبه‌شه سیاسییه‌كانن.




